به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، ڕۆنی مێهمت، سه‌رۆکی هاوبه‌شی کانتۆنی عه‌فرین له میانه‌ی قسه‌کانیدا وتی: ڕووسیا و ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به عه‌فرین ڕێککه‌وتن نامه واژۆ ده‌که‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و ناکۆکییه‌کان له نێوان هێزه‌کانی کوردی سووریا و هێزه تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به تورکیا له عه‌فرین وتی: هێزه‌کانی یه‌په‌گه له دوای چوونه ناوه‌ی عه‌فرینن و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ر له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کانی سوپای ئازاد شه‌ڕ ده‌که‌ن.
ئه‌م به‌رپرسه کورده زیادی کرد: به‌ڵام هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له چوونی یه‌په‌گه بۆ عه‌فرین ڕێگری ده‌که‌ن چون ڕایانگه‌یاندووه که ڕووسیا و ئه‌مریکا و تورکیا له سه‌ر عه‌فرین بڕیار وایه ڕێککه‌وتن واژۆ بکه‌ن. له‌م ڕێککه‌وتنه هێزه ئه‌مریکاییه‌کان و هاوپه‌یمانی دژ به داعش‌یش به‌شداری ده‌که‌ن. سه‌باره‌ت به ورده‌کاری ڕێککه‌وتنه‌که هیچ شتێک تاکوو ئێسته ئاشكرا نه‌بووه.
جه‌ختیشی کرد: هێزه‌کانی سوپای ئازاد له عه‌فرین له‌گه‌ڵ خه‌ڵک زۆر خراپ ئیش ده‌که‌ن. ئێزه‌دییه کورده‌کان له شاره‌کان ده‌ر ده‌که‌ن و له جێگه‌ی ئه‌وان عه‌ره‌به‌کان جێگیر ده‌که‌ن، له عه‌فرین ژماره‌یه‌کی زۆر گوندی ئێزدی هه‌یه، تیرۆریسته‌کانی سوپای ئازاد زیاترین سته‌م له‌م خه‌ڵکانه ده‌که‌ن. گۆڕستان و شوێنی زیاره‌تی ئێزدییه‌کان به ده‌یان جار وێران کراوه له‌م ماوه‌یه‌دا.
شایانی باسه که سوپای تورکیا دوای ۵۶ ڕۆژ له به‌رگری کوردی سووریا توانی عه‌فرین داگیر بکات و ئه‌مه‌ش کێشه‌کانی وڵاتی سووریای ئاڵۆزتر کردووه، ئه‌نقه‌ره ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌ش نییه شاره‌که ڕاده‌ستی ده‌میشقیش بکات.
Your Comment